الخزنة الإسلامية
99

Az-Zalzala

سورة الزلزلة

The Earthquake8 آيات مدنية

Translated by Burhan Muhammad-Amin

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

1

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا

کاتێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.

2

وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا

هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه‌.

3

وَقَالَ الْإِنْسَانُ مَا لَهَا

(ئه‌و کاته‌) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته‌، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).

4

يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا

له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌...

5

بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا

به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).

6

يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ

ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کارو کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌).

7

فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ

جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێرو چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه‌.

8

وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ

ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه‌.

Islamic Vault

Quran Explorer

مصدر شامل عبر الإنترنت لقراءة ودراسة القرآن الكريم مع ترجمات متعددة ونقل صوتي وتلاوات صوتية من قراء مشهورين.

ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ

القرآن ٢:٢

المميزات

  • تلاوات صوتية
  • ترجمات متعددة
  • نقل صوتي
  • ١١٤ سورة
  • ٦٬٢٣٦ آية

© 2026 الخزنة الإسلامية. جميع الحقوق محفوظة.

بُني بإجلال وعناية لكتاب الله

طُوّر بواسطة Medita Development

إخلاء المسؤولية: بينما نسعى للدقة، يرجى التحقق من المعلومات الدينية المهمة مع العلماء والمصادر الإسلامية الموثوقة. هذه المنصة للأغراض التعليمية.